یاسین خالدحسن سه‌رده‌شتی؛ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ناصر
پوخته
قۆناغی دوای شۆڕشی ئه‌یلولی (1961-1975) له مێژووی هاوچه‌رخی كوردستاندا، به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، ...
زیاتر بخوێنەوە
قۆناغی دوای شۆڕشی ئه‌یلولی (1961-1975) له مێژووی هاوچه‌رخی كوردستاندا، به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، هه‌ستیارە، دیارە هەرهسهێنانی شۆڕش به‌وشێوازه‌ی كه له چوارچێوه‌ی پلانێكی نێوده‌وڵه‌تیدا هاته‌دی، لێدانێكی كوشنده‌بوو له خەباتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد كه‌وت، ئه‌م توێژینه‌وه (رەوشی سیاسی كوردی ڕۆژهه‌ڵات لەسایەی پەرەسەندنی رووداوە سیاسەکانی باشووری كوردستان 1976-1979) بریتییه له‌به‌دواداچوونێكی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌قۆناغی دوای هه‌ره‌سی شۆڕش و لێكه‌وته‌كانی، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی كاریگه‌ریی شۆڕشی باشووری كوردستان، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش و گۆڕانكارییه‌كانی باشووری كوردستان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه له‌پێشه‌كی و دووته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و دەرئه‌نجام پێكهاتووه. ته‌وه‌ری یه‌كه‌م به‌دواداچونێكی مێژووییه سه‌باره‌ت به : «بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌پاش ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری 1975». ته‌وه‌ری دووه‌میش سه‌باره‌ت به :«كاریگه‌ریی دامه‌زراندنی حیزب وڕێكخراوه‌كانی باشووری كوردستانە لهسهركوردانی ڕۆژهه‌ڵات» له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌سه‌ردوو سه‌رباسی جیاوازدا دابه‌شكراوه، یه‌كه‌میان بریتییه له: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پێكهاته‌كانی،به‌ڵام سه‌رباسی دووه‌میان به‌هه‌مان شێوه لێكدانه‌وه‌یه‌كی مێژووییه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی: سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه به(قیاده موه‌قه‌ته) ناسراوه، به‌وئومێده‌ی ڕۆشناییه‌كی نوێ بخاته سه‌رمێژووی هاوچه‌رخی كورد له قۆناغی ناوبراودا.